ئاراس سەعید/چەمچەماڵ

لەژێر بونیادی ناخود ئاگایی ژیاندائاوازی بولبولێکی غەمگین، لەکاتیگۆری تەنهایمدا دەنگ ئەداتەوە. چ ڕوحێکی بۆگەنە، چ جەلادێکی سادیزمە، لەم ئێوارە غەمگینەدا، چیژ لە ناڵەو ئازاری باڵندەیەکی زیندانی کراو وەردەگرێت. تۆچیت باڵندە، دەتەوێت بڵێت؛ “پێش ئەم قەفەسە، لەپێش ئەم زیندانیە بۆگەنەدا ئێرە باخچەیەک بوو لەباخچەکانی عەدەم”. بێ دەنگیەکی وەڕەسکەر لەبووندا پەنگ دەخواتەوە،  ڕەنگە ئاماژەیەکی ترسانک بێت، بۆ لاڵ بوونێکی  ئەزەلی، ڕەنگە منیش بڵێم، ئەم باخچەیە پێشتر ئوردوگایەک بوو لەئوردوگاکانی مەرگچما ئێستا چیە؟ باخچەیەکی پڕلەگوڵ و نەورەسی زیندانی کراو، ئێرەبازاڕی چێژی ڕوحە، ئێواران پۆل پۆل مرۆڤ  بۆپشووی ڕوح دێنە دیدەنی، لەم باخچەیدا گوێ بۆ ئاهوناڵەی بولبول و قامیشی سک هەڵکۆڵدڕاو ڕائەدێرن. ئاهنەعرەتەو ژاوەژاوێکی وەڕسکەر لەبونمدا دەزرنگێتەوە، دەنگێک هاوشێوەی کۆتا هاواری مەسیح، بەقوڕگی نوساوەوە دەیگووت:”باوکە بەتەنهایی جێم مەهێڵە” ئەفسوس، ئێرە جیهانی ڕازو ڕەمزە، جیهانێک زمان تێدا بڕناکات، بێ دەنگی کۆنکرێتێکی ئاسنینە، بریتیە لەهەزاران ئاهوناڵەو دەربڕینی سەرکوت کراو، هەزاران پەیڤی جوان و ناشرین، پڕە لەبوغز و پڕە لە خۆشەویستی و هەزاران پەیڤی نەبیستراو، بێدەنگیم ئاماژەیەکی مەترسیدارە، ئاماژەیە بۆتەقینەوەیەکی مەزن، کە عەرشی خودا دەهێنێتە لەرزین، تەقینەوەیەک لەرەلەری ژێیەکانی قوڕگ بەهیچ تیۆرێکی فیزیکی ناپێورێت،  دەنگێک پەنجەکان بەقوڕقوڕاگەمانەوە هەڵدەوەرێنی،  پەردەیەک ناهێڵێتەوە بۆگویچەکەکان، وتەیەک ناهێڵێتەوە بۆ نەووتن، دەنگێک بەملۆینان جار لە گەردوندا دەنگ دەداتەوە، ئازادی، ئازادی، ئازادی.