پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا هۆشداریدایە ستافەکەی کە لە هەفتەی داهاتوودا لە 50 ویلایەتی ئەمریکا پلان بۆ خۆپیشاندانی چەکداری لە 50 ویلایەتی ئەمریکا دا هەیە

دوو بەرپرس ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە ، هاوکات تەئکیدیان کردەوە کە لە بەیاننامە ناوەکییەکەی FBI دا هاتووە کە تاکەکان ” لە هەموو ناوەندەکان لە 50 دەوڵەتدا پلان بۆ خۆپیشاندانی چەکداری لە 16 ی کانوونی دووەمەوە بۆ لانی کەم 20 ی مانگی یەک دادەنێن . “

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەرپرسانی ئێف بی ئای جەختیان لە ئەرکی خۆیان کردەوە کە سەلامەتی کۆمەڵایەتی بپارێزن و دەڵێن “جەخت لە گەڕان و ناساندن و جیاکردنەوەی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت دەستیان لە تاوان و توندوتیژیدا بێت”

لە ڕاگەیەندراوەکە شدا هاتووە، کە هێزەکانیان تەرکیز لەسەر “خۆپیشاندانی ئاشتیانە” ناکەن، بەڵکو جەخت لەسەر “خۆپیشاندان دەکەن کە سەلامەتی هاوڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە” لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایان پێیان وایە کە بوونی ( ئازادی هەڵگرتنی چەکی ) ، هەروەها ئازادی ڕادەربڕین ، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەفسەران هەڕەشە ڕاستەقینەکان دیاری بکەن .