ڕۆژێک پاش ئەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە تێیدا پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران شەرمەزار دەکات، پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە 18ی کانوونی یەکەم، لەم بارەیەوە بڕیاری کیبەهێز یان دژ بە ئێران پەسەند کرد

ئەو بڕیارنامەیە بە 614 دەنگ بەرامبەر بە 12 دەنگی دژ و 63 حاڵەتی خۆبەکەمگرتن تێپەڕبووە، چەندین حاڵەتی “پێشێلکاریی ئاشکرا” ی مافی مرۆڤ لە ئێران ناودەبات، وەک دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیی، ترساندنی خەڵک و ناڕازاکان، لەسێدارەدان و پێشێلکردنی مافی کەمایەتییەکان، داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکات دەستبەجێ ئەو کارانە ڕابگرێت و ڕێگا بدات بە ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ کە گەشت بکات بۆ ئێران

ڕوانگەیەکی پەرلەمانی ئەوروپا


لە بڕیارنامەیەکەدا ئاماژە بە گەڕانەوەی خاتوو نەسرین سۆتوده، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ بۆ زیندانی ئێڤین دەکات لە کاتێکدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و دەڵێت، کە بە توندی دەستبەسەرکردن و تاوانبارکردن و زیندانیکردنی ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤ شەرمەزار دەکات و داوای لە کۆماری ئیسلامی دەکات دەستبەجێ و بێ مەرج ئازادی بکات بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت

نەسرین سۆتودە لە 8ی تشرینی دووەم لە زیندانی قەرچەک بە کەفالەت چووە بۆ پشکنینی نەخۆشی دڵ، دوای ئەوە هاوسەرەکەی ڕایگەیاندووە، کە سەرەتا بۆ کۆرۆنا تاقیکراوەتەوە بۆ بەدواداچوون بۆ پشکنینەکان و ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە

خانم سۆتوودە کە بە تۆمەتی سیاسی 33 ساڵ زیندانی و 148 قامچی سزا درا، ماوەیەک پێش ئێستا لە زیندانی ئێڤینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەک ئەو گەڕێنرایەوە بۆ زیندان لە کاتێکدا هێشتا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو