تەلەفزیۆنی TRTی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە میت دەزگای هەواڵگری تورکیا، ئەندامانی تۆڕێکی 11 ئەندامی ی سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێرانی دەستبەسەر کردووە کە لەلایەن بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و هەوڵی داوە “دژبەرانی حکومەتی ئێران بڕفێنن یان بکوژن”

پێشتر ڕۆژنامەی واشنتن پۆست هەواڵی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو تۆڕەی بڵاوکردبووەو بە وتەی کاربەدەستە هەواڵگرییەکانی تورکیا

لە نوێترین هەنگاویدا ئەو تۆڕە 11 ئەندامە فەرەجوڵا چاعب ناسراو بە حەبیب ئەسیود، ڕێبەری پێشووی بزووتنەوەی ئەلنیزال-ی هێنایە تورکیا و دوای ڕفاندنی گواستویایەوە بۆ ئێران، تەلەفزیۆنی TRT ی تورکی ڕایگەیاند

ئۆپەراسیۆنی ڕاکێشانی بەڕێز ئەسیود بۆ تورکیا و ڕفاندنی، بە هاوکاری هاوسەری پێشووی (م. سابرین) ئەنجام درا

خاتوو سابرین سەرکەوتوو بووە لە هێنانی حەبیب ئەسیود بۆ تورکیا بە ووتەدان کە هەناردەی دار لە سویدەوە بکات و دەست بە چالاکی بازرگانی هاوبەش بکات .

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتر خاتوو سابرین 100 هەزار یۆرۆی بەقەرز داوە ، بەو هۆیەی حەبیب ئاسیود قەرزاری یەکی زۆر بووە .