دوو فڕۆکە‌ی بۆمبهاوێژی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی سه‌رماوه‌ز بە یاوەری فڕۆکەی سعوودی ، بەحرەینی و قەتەری لە نزیک سنووری کەنارئاوەکانی ئێران فڕین .

فڕینی دوو بۆمبهاوێژی گەورەی بی 52 ئێچ ستراتۆبۆر بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا دووەم ئەرکە . دوو بۆمبهاوێژەکە لە بنکەی ئاسمانی یویلوزیاناوە ڕەوانەی ئەو ئەرکە کران

بە گوێرەی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس، ئەو جووڵەیە بە نیاز بووە جەخت لە پابەندبوونی ئەمەریکا بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ەوە بکات تەنانەت ئەگەر بێتو و ئیدارەی دۆناڵد ترامپ پلانی ئەوەی هەبوو هەزاران سەرباز لە عێراق و ئەفغانستان بباتە دەرەوە

بە پێی ڕاپۆرتەکە ، بۆمبهاوێژەکان جۆرێکی قورسی مەودا درێژن کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئاسایی ، ناوەکییان هەیە . زۆر جار وڵاتانی ناکۆکی لەسەر فڕینی بۆمبهاوێژ لە نزیک سنوورەکانیان بە نمایشێکی هاندەرانە وەسف دەکەن .

توانای فڕینی ئەم بۆمبهاوێژە ستراتیژیانە لەسەر ئەرکێکی بێ وەستان و بەخێرایی یاوەریان لەگەڵ چەند هاوپەمانێکی ئیقلیمیدا ، پەیوەندی نزیک و پابەندبوونی هاوبەشمان بەئاسایش و سەقامگیریی ئیقلیمی دەردەخات .