ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی چوارشەممە 10 ی دیسەمبەر هۆشداریی شارەزایانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ حکومەتی ئێرانی بە پێشێلکارییەکانی پێشووی مافەکانی مرۆڤ و بەردەوامی دان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە دۆسیەی کوشتاری ساڵی 1988 ی زیندانیان ” کردەوەیەکی بێ وێنە ” و ” خاڵی وەرچەرخان ” ناونا لە سێ دەیەی خەبات بۆ کۆتایی هێنان بە ” ئەو تاوانانە ” .

لە هاوینی 1988 دا هەزاران کەس لە لایەنە سیاسییە زیندانیو ناڕازەکانی سەر تاسەری ئێران ” ناچار بوون ون بن ” و پاشان بە شێوەیەکی نادادوەری و نهێنی لە سێدارەدران .

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە درێژەی بانگەوازەکەی خۆیدا دەڵێت : ” لە جووڵەیەکی بێ وێنەدا کۆمەڵێک لە شارەزایانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان بە حکوومەتی ئێران داوە کە پێشێلکارییەکانی پێشووی ئەو وڵاتە و بەردەوامی دان بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە دۆسیەی کوشتاری ساڵی 1988 ی زیندانیان ، دەکرێت تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بێت و ئەگەر ئەو پێشێلکارییانە بەردەوام بن ، داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکەن . “

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت ئاستانە پێشوازی لەم جوڵە گرنگە دەکات لەلایەن شارەزایانی مافەکانی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی UN بۆ داواکردنی دادپەروەری .

دیانا ئەلتەهاوی، جێگری دەزگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، وتی:”ئەو نامەیەی شارەزایانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ساڵی 1988، نیشانەی سەرەکی و وەرچەرخانە لە سێ دەیەی خەبات بۆ کۆتایی هێنان بەو تاوانانە و گەیشتن بە ڕاست و دادپەروەری و ڕێوشوێنە قەرەبووەکان”