لە کاتێکدا کە خۆپیشاندەرانی ئێران “مافی ئازادی ڕادەربڕین”یان بەکار برد، ڕژێم بە “نیشاندانی ئەوپەڕی ئایدۆلۆژیای یی خۆی بۆ توندوتیژی و تیرۆری بێ جیاوازی” وەڵامی دایەوە، ڕۆژی یەکشەممە 16ی نۆڤەمبەر، بە یەکەمین ساڵیادی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئێران، ڕایگەیاند

لە لێدوانەکەدا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دا بڵاوکراوەتەوە، مایک پۆمپیۆ دەڵێت:”خەڵک لە چەند شاری جۆراوجۆری ئێران ساڵی ڕابردوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە خراپی بەڕێوەبردنی ان چوار دەیە لەلایەن ڕژێمی حاکمی گەندەڵەوە، کە سامانەکانی خەڵکیان پێ قیر کردبوو و لە دەرەوە و لە ماڵەوە لە تیرۆر دا خەرجیان کرد، شەقامەکانیان چۆڵ کرد”بە بیری دێننەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم 1500 خۆپیشاندەریان کوشت کە 23 کەسیان منداڵبوون، جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە سروشتی ڕاستەقینەی خۆی پیشان دا و هەر شەرعیەتێکی پاشماوەی بە گەلی ئێرانی لە دەست دا