لە ساڵوەگەڕی خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ ی هەتاویدا شارەکانی کوردستان میلیتاریزە کراون.
لە ساڵوەگەڕی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکانی کوردستان و ئێران لە خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا، ڕێژیمی ئێران ڕێوشوێنێکی ئەمنییەتی و نیزامیی توندی لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات گرتۆتەبەر و هێز و کەرەستەی نیزامی بۆ شارەکانی کوردستان ڕاگواستووە.

هێز و کەرەستەی نیزامی بۆ شارەکانی کوردستان ڕاگواستووە.

سەرەڕای ئەوە چەند ڕۆژێکە هێڵی ئینتێرنێت لە شارەکانی کوردستان لاواز کراوە.
مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویبە بیانووی گرانکردنی نرخی بێنزین لە لایەن ڕێژیمەوە، خەڵکی کوردستان و ئێران دژی ڕێژیم هاتنە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپێشاندان کرد کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە دڕەندانەترین شێوە خەڵکی ناڕازییان سەرکوت کرد و بە هەزاران کەس لە خەڵکی ناڕازی کوژران و بڕیندار بوون و ئێستاش لە بەندیخانەدان.
جێی ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئێران لە ساڵیادی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران بە بیانووی کۆرۆناوە تەواوی شارەکانی کوردستان و ئێرانی لە ترسی سەرهەڵدانی خەڵکی ناڕازی خستۆتە دۆخی توندی ئەمنییەتییەوە و بەرپرسانی دەسەڵاتی تاران باش لەوە تێگەیشتوون کە هیچ متمانەیان لای خەڵکی ئێران نەماوە و دۆخی ژیانی خەڵکیان بە شێوەیەک خستووەتە مەترسییەوە کە زۆر بە سەختی دەتوانن پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان دابین بکەن.

kurdistanukurd