بەرپرسانی زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس لە گەڵ داواکاری مەرەخەسی” تەحسین پیرۆزی” بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی گوندی”سەردۆش”ی ناوچەی مەریوان دژایەتی دەکەن.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی مەرەخەسی و هەبوونی پارێزەر بێبەری کراوە و، لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەرپرسانی بەندیخانە داواکاری ناوبراویان لە هەمبەر مەرەخەسی ڕەتکردۆتەوە.
ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ٩٧ی هەتاوی، لە لایەن دادسەرای نیزامی شاری مەریوان بە تۆمەتی” سیخوڕی و هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم” بە ١٥ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی بەندەرعەباس مەحکووم کراوە و ساڵی ٩٨ی هەتاوی، لە زیندانی مەریوان بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە و دواتر بۆ بەندیخانەی بەندەرعەباس دوورخراوەتەوە.
تەحسین پیرۆزی، لە پایگای گوندی” سەردۆش” سەرباز بووە و لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ٩٧ی هەتاوی، بە تۆمەتی”سیخوڕی و هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیم” لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کرابوو و ئێستاش لە بەندیخانەی بەندەرعەباس بەندکراوە.

kurdistanukurd