وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی بچووککراوەدا جەختیان لە پێویستی چڕکردنەوەی ئەرکەکانی دژ بە تیرۆر کردەوە بەشێوەیەکی هاوبەش، ئەمەش دوای ئەو دەستدرێژییانەی کە لە فەڕەنسا و نەمسا ڕوویاندا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند ” وڵاتانی ئەوروپا پێویستیان بە وەڵامدانەوەیەکی خێرا و ڕێکخراو هەیە.” ئاماژەشی بە ” پەرەپێدانی یاساکانی گۆڕینەوەی زانیارییەکان و پتەوکردنی سیاسەتەکانی لێپێچینەوەدا.” ئەمەش سەرەڕای ” جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ڕێوشوێن ” کە پێشتر ئەوروپا بە توندی گرتوونیەتەبەر.

ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی سنوورەکانی دەرەوەی ئەوروپا کردەوە بۆ پاراستنی ناوچەی شینگن و هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بڵاوکراوە تیرۆریستیانەی لە ئینتەرنێت بڵاودەکرێنەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس