ناسری حیسامی

ئەو بادە دەروونپاکە، بۆ گەرمەبرین چاکە

زامێک لە گەروومدایە، جامێک بە گەروومدا کە

دەستت بدە دەستی من، گڕ بەر بدە هەستی من

هەر جورعە بە هەورێکە، سەد ڕێژنە تەمەننا کە

هەر هێندە کە تینێ بێ، تینێ لە ئەوینێ بێ

خۆی دێتە سەما ڕۆژێ، هەر دارێ کە غەمناکە

من بولبولی گەرمێنم، لەم باغە نییە شوێنمبەو

زامەوە دەخوێنم، گوێ بگرە! تەماشا کە:

سەد زامی ترم لێ بێ، سەد یادی ترم پێ بێ

سەد کۆچی ترم ڕێ بێ، ڕووگەی منە ئەو خاکە

ناسری حیسامی٢٠٢٠/٩/١١