گرێتای ١٧ ساڵه‌ی سۆئێدی

لەدایکبووی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣، کچە چالاکوانێکی سویدیی بواری گۆڕانی ئاووھەوایە. گرێتا لە ژمارەیەکی زۆر خۆپیشانداندا سەبارەت بە گۆڕانی ئاووھەوا بەشداریی کردووە. گرێتا کاتێک بە قسەکانی، باسەکانی گۆڕانی ئاووھەوای خستەوە بیری جیھان ناوبانگی لە جیھان پەیداکرد، ھەروەھا بەھۆی بچووکیی تەمەنی و شێوازی قسەکردنی ڕاستەوخۆ (بێ پێچ و پەنا) بەناوبانگە. گرێتا ڕەخنەی لە سەرکردە جیھانییەکان گرتووە، کە تا ئێستا ھیچ کارێکی جیدییان لەسەر بابەتی گۆڕانی ئاووھەوا نەکردووە.

چالاکییەکانی گرێتا ئەوکاتە دەستی پێکرد، کە دایک و باوکی ڕازی کرد کە بۆ کەمکردنەوە شوێنپێی کاربۆن یان ھەندێ کەرستە لە ماڵەوە بەکارنەھێنن. لە ئابی ٢٠١٨، کاتێک تەمەنی ١٥ ساڵان بوو، مانگرتنی لە خوێندن ڕاگەیاند، لەبەردەم پەرلەمانی سوێد داوای کارکردنی بەھێزتری دەکرد لەمەڕ گۆڕانەکانی ئاووھەوا. بە گرتنی درووشمی «

واتە: مانگرتن لە خوێندن بۆ ئاووھەوا. بەزوویی قوتابیانی دیکەش لە شوێنی خۆیان دەستیان بە ناڕەزایی دەربڕین کرد. دواتر بەیەکەوە، بزووتنەوەی مانگرتنی قوتابخانەیان بۆ ئاووھەوا لەژێرناوی “ھەینییەکان بۆ داھاتوو” ڕاگەیاند. دوای ئەوەی گرێتا بانگھێشتی کۆنفڕانسی گۆڕانی ئاووھەوای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨ کرا، مانگرتنی خوێندکاران ھەموو ھەفتەیەک لە شوێنە جیاجیاکانی جیھان دەکرا. لە ساڵی ٢٠١٩، لە چەندین شار خۆپیشاندانی گەورە ئەنجام درا، کە ھەریەکەیان بەبەشداری زیاتر لە میلیۆنێک کەس، زۆرینەش قوتابی بوون. بۆئەوەی بە فڕۆکە گەشت نەکات، گرێتا بە پاپۆڕ چووە کۆڕبەندی کارکردن لەسەر ئاووھەوا، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو. لەوێ لە وتارەکەیدا، گرێتا بە ڕستەی «چۆن دەوێرن؟» ڕەخنەی لە سەرکردەکان و جیھان لەبارەی کەمتەرخەمییان لەسەر گۆڕانەکانی ئاووھەوا گرت. قسەکانی توونبەری دەنگدانەوەی گەورەی میدیاییی بەدوای خۆیدا ھێنا.

بەناوبانگبوونی گرێتا لەپڕێکدا، وای کرد وەک سەرکردەیەک چاوی لێ بکرێت، لە ھەمان کاتیشدا بکرێتە ئامانجی ڕەخنەگرتن. کاریگەرییەکانی گرێتا، لەلایەن د-گاردیان و ڕۆژنامەکانی دیکەوە بە «کاریگەری گرێتا» وەسف کرا. گرێتا چەند خەڵاتێکی پێ دراوە لەوانە: شانازینامەی ھاوڕێیەتی لە ڕۆیال سکۆتیش جیۆگرافیکال سۆسایەتی؛ لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ھەڵبژێردرا، کە ناوبراو بچووکترینیان بوو؛ ھەروەھا لەلایەن فۆربیسەوە، لە پێڕستی ١٠٠ بەھێزترین ژنانی ٢٠١٩ ھەڵبژێردرا. ھەروەھا بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی بۆ ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ پاڵێوراوە.