کاتژمێر 1 ی پاش نیوەڕۆ ماتس مالم سکرتێری نۆبێل  ڕایگەیاند خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵی ئەدەب بە شاعیری ئەمریکی لویس گلۆک ( 77 ) ساڵ دەبەخشرێت .

ماتس مالم، دەڵێت:”ئەو کچە سەرسام و دڵخۆش بوو، سەرەڕای ئەو کاتژمێرە زووە”
لویس گلۆک لە ساڵی 1943 لە نیویۆرک لە دایک بووە و لە شاری کامبریدج لە ویلایەتی ماساچوستس دەژی جگە لە نوسینەکەی، کاری مامۆستایی لە زانکۆ کردووە

لویس گلۆک لە یەکەم دەرکەوتنییەوە لە ساڵی 1968 لەگەڵ “نۆبەربووک” یەکێکە لە بەناوبانگترین هۆنراوەنووسەکانی ئەدەبی هاوچەرخی ئەمریکی و ژمارەیەک  خەڵاتی وه‌رگرتووه  گلوک خەڵاتی پولیتزەر لە ساڵی 1993 و خەڵاتی نەتەوەیی کتێب لە ساڵی 2014 دا بەدەست هێناوە.به م دواییانه‌ش لویس گلۆک خه ڵاتی ترانسترۆمێری پێ به ده ست هێنا،

ئەو یەکێکە لە دیارترین هۆنراوەنووسەکانی ئەدەبی هاوچەرخی ئەمریکی هەروەها کەمێک گاڵتە و گەپ لە شیعرەکەیدا هەیە” ئەندەرس ئۆلسۆن، سەرۆکی لیژنەی نۆبڵ دەڵێت

بەهۆی پانتای کۆرونا، فێستیڤاڵی ئەمساڵی نۆبڵ هەڵوەشێنرایەوە و وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵ یش بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانیان نایەنه ستۆکهۆڵم