ناساندنی کتێب

ئاراس سەعید

 

هەرچەندە دەمەوێت چەند پەیڤێک لەسەر لۆلیتا بهۆنمەوە توانام نیە، پەنجەکانم لەگۆکەوتون توانایی ڕیزکردن و هۆنینەوەی چەند دێڕێکم نیە لەسەر ئەم شاکارە جوانە، دەترسم هەرچیەک بنووسم لەسەر (لۆلیتا) نەتوانم مافی تەواویی پێ بدەم. ئەفسوس ڕۆمانەکە پێشەکی نیە، بەڵام نەبوونی پێشەکی هیچ بەهایەکی لەگەوهەری ڕۆمانەکە کەم نەکردۆتەوە، وەرگێڕی کوردی، بەوشەسازی و فەرهەنگێکی پاراوی ئەدەبی و کوردەواری هێندەی تر، سەرگوشتە و ئازارەکانی چەشنی مرواریی هۆنیوەتەوە، ڕۆمانەکە هێندە کاریگەرە، بەشێوەیەکی ئەفسوناوی خوێنەر ڕادەکێشێ بۆ قوڵایی ڕۆمانەکە، پاسیڤانەو ناخود ئاگا لەگەڵ خوێندنەوەی ڕوداوەکان تووشی گریان و خێرایی لێدانی دڵ دەبیت، هەندێک جاریش وەکو ئەوەیی چل کەس ختووکەو بدەن دەدەیتەقاقایی پێکەنین، ڕوداو لەناو ڕوداو، ڕوداو لەدوای ڕوداو وەکو زنجیر نوساون بەیەکەوە، کۆمیدیا، تراژیدیا، ئەدەب، ململانێ لەگەڵ قەدەر، خۆشەویستی و تاوان هەموو ئەمانە لەنێو سەرگوشتەیەکی دەرون شیکاری کۆبونەتەوە. 
لۆلیتا یەکێکە لەو ڕۆمانانەی لەڕیزبەندی سەد ڕۆمانە جیهانیەکەی مێژوودایە، یەکێکە لەناوازەترین شاکارەکانی نوسەری ڕوسی[ ڤلادمیر نابۆکۆڤ] لەلایەن وەرگێڕی بەتوانای کورد، [ توانا حەمەنوری ] وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی
ڕۆمانەکە ڕەهەندێکی قوڵی دەرون شیکاریە، کە بەچیرۆکێکی کوریژکەیەکی  ئەویندار دەست پێ دەکات، ئەوینێکی زیندانی کراو بەکەلەپچەی ئاین و نەریت و ڕیسا خێزانیەکان، کورژیکەکە دڵی لەقەفەسی کچۆڵەیەکی سیانزەساڵاندا زیندانی دەکرێت، بۆیەکەم جار لەتەمەنی هەرزەکاریدا دڵی دەدۆڕێنی و عاشق دەبێت، هەلومەرج ڕێگرە لەبەتاڵکردنەوە شەهوەتی جووتی ئەویندار، کۆتا جار لەنزیک دەریاچەیەک بەدزی خێزانەکەیانەوە دەتوانن یەکتری لەئامێز بگرن  هەمبەرتی لاو بەشێوەیەک لە خۆشەویستەکەی دەئاڵێت دەگاتە دوا ئۆرگانی چیژ، لەپاشان دوو ڕاوچی  ئەو کەشە ڕۆمانسیەی لێ تێک دەدەن، لەپاش ماوەیەک ئەوکیژۆڵەیە نەخۆش دەکەوێت و دەمرێ، لێرەوە سەرەتایی ڕوداوەکان دەست پێ دەکەن. 
مردنی ئەو کچۆڵەیە بۆ ئەزەلی، دەبێتە قورساییەک بەسەر ڕوحی هەمبەرتەوە، وەکو بیرەوەریەکی خەمناک بێ بەزەیانە لەهزریدا دێت و دەچێت، درزێکی سەخت دەکەوێتە بونیەوە، کە هەستێکی قوڵە و ئامەژەیە بۆتەنیایی و گۆشەگیری بۆماوەیی، هەمبەرت تووشی گرێیەکی دەرونی دەبێت لەنێوان ڕابردوو ئێستادا، زیندە خەوەکانی هەمیشە تێکەڵەیەکن لەیادەوەری نێوان خۆی خۆشەویستەکەی، لەنێوان ناوەیی خۆی و واقیعدا تووشی گرفت دەبێت، کاریگەری دواین جووت بوون و خۆشترین چێژ لە یادگەیدا بۆهەمیشە دەمێنێتەوە، ساڵانێکی زۆر تێ دەپەڕن بەسەر ئەو ڕوداوەدا، بەڵام هەمبەرت وەکو نەخۆشێک دەبێتە دیلی ئازارێکی لەبن نەهاتووی شەهوەتەکانی، تیانوسی یادگەی جگە لەخۆشەویستەکۆنەکەی هیچ شتێکی تر تێدا جێ نابێتەوە، لەتەمەنی چل ساڵاندا بەهەمان یادەوەریدا تێ دەپەڕێ، هەمبەرت وەکو قوربانیەک چێژ لەقوربانیەکان وەردەگرێت، ئارەزووی منداڵی سیانزە ساڵان دەکات، هەمیشە دەچێتە ئەو شوێنانەی منداڵی پارچەڵەیی لێیە، وەکو؛ پارک و بەردەم خوێندگایی کچان، چێژێکی ناوەکی لەو کچانە وەردەگرێت کەتەنورەیی کورت لەپێ دەکەن و قاچی سپیوسۆڵیان بەدەرەوەیە، لەناو ئەوانەدا هەمیشە بۆ پەرییەهارەکان دەگەڕێ، بەشێوەیەک وەکو ئەنتڕۆپۆلجیستێک پەریە هارەکان لەناو هەزاران خەلقەندەو بونەوەردا دەدۆزێتەوە، لەناو پاس و شوێنەگشتێەکاندا، پەریەکی هاری سێکسی بەرچاو بکەوتێت خۆی وتەنی، “گڕی گەرمی ئەوپەریانە شەهوەتی تووشی پەتا دەکات”
هەمبەرت، بۆ دەست بەرداربوونی لەخوە گڵاوەکانی، بڕیاڕی هاوسەرگیری دەدات، تاوەکو چاودێریکی بەسەرەوە بێت و ژەمەخۆراکی تەندروست بخوات، بەڵام ئەفسوس بۆ ئەزەلی نەیتوانی لە کۆتی ئەو شەهوەتە ڕزگاری بێت تەواوی هزری داگیر کردوە، خێزانی دیمەنێکی منداڵ ئاسایی هەیە، بەڵام هەرگیز لەو پەریەهارانە نەبوو، شەهوەتی هەمبەرتیان تێر دەکرد، ئەو بەخەیاڵی ئەو پارچەڵانەوە لەگەڵ خێزانەکەی جووت دەبوو. سلاڤۆ وتەنی، “سێکس تەنها پڕۆسەیەکی دووکەسی نیە لەکاتی جووت بووندا، هەمیشە کەسی سێیەم لەفەنتازیدا ئامادەیە”، دوای ئەوەی خێزانەکەی خیانەتی لێ دەکات بڕیاڕی دەدات بیکوژی، بەڵام هەرگیز ئەوکارەیی نەکرد.
خوێنەر لەگەڵ هەمبەرتدا، زۆر جار بەچاڵی یادەوەریەکانی خۆیدا تێ دەپەڕێی و ئەی باتەوە بۆ ئەوشوێنانەی کە هەرگیز توانای گەڕانەوەی نیە، هەمبەرت بڕیاری سەفەر کردن دەدات، بەرەو ئەمریکا، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری خەونەکەی نابێت، بۆ ژورێکی کرێ گرتە دەگەڕێی کەمنداڵی پارچەڵەیان هەبێ، تاوەکو پاڵنەرە سێکسیەکانی لەتەماشاکردنیان بەتاڵ بکات. 
لە ماڵی شارلۆت هزی بێوەژن، ژورێک بەکرێ دەگرێت، کچێکی پارچەڵەی جوان ئاگر لە دەرونی بەردەدات، لۆلیتا پەریەکی ڕەسەن، لەمیرنشینێکی سەر زەریایەکی ئەفسوناوی غەریب، پارچەڵەیەکی برژانگ درێژ، ڕوومەت سوور و جەستەیەکی سپی،  هەمبەرت شێوەی خۆشەویستەکۆنەکەی لە ڕوخساری لۆلیتادا دەدۆزێتەوە، لۆلیتا تەواوی هزری هەمبەرت داگیردەکات، کەچەشنی خودا دەیپەرستێت، بەڵام کارەساتێکی گەورە ڕوو دەدات، دایکی لۆلیتا عاشقی هەمبەرت دەبێت و داوای هاوسەرگیری لێ دەکات، بەناچاری داواکەی جێ بەجێ دەکات، تەنها بەخاتری ئەوەی لەپاڵ دایکدا تۆزێک چێژ لەلۆلیتا وەربگرێت، شارلووت ژنێکی قیزەون بوو کە ئەژیدیهایەک بوو، لە کەڵکەڵەی هزری هەمبەرتدا، هەمیشە بیری لەکوشتنی دەکردەوە، بۆئەوەی بۆ هەمیشە لەتەنیشت بوکی خەیاڵەکانی لۆلیتا بەتەنهایی بمێنێتەوە بەڵام قەدەر خەونەکەی هەمبەرت دێنێتە دی، شارلۆت، تووشی ڕوداوێک دەبێ و دەمرێ.
جیاوازی هەمبەرت لەگەڵ هەرکارەکتەرێکی تر ئەوەیە، ئەو لەزیندە خەوەکانی کابووسی نەدەبینی، بەڵکو خەونی بەبەهەشتێکی پڕ لە پەری پارچەڵەوە دەبینی، لۆلیتا دوای مردنی دایکی بۆ هەمیشە دەبێتە دیلی شەهوەتەگڵاوەکانی هەمبەرت، کاتێک بەباوکە بانگی دەکات، تەواوی دونیا دەڕوخێت بەسەر هەمبەرتدا، بەڵام هەمبەرت هەرگیز تاوانبارێک نەبوو، قوربانیەک بوو، بەشێوەیەک خۆشەویستی  لۆلیتا لە شادەماری خوێنیدا هاتووچۆی دەکرد، ئیرەیی بەسێبەری ئەوکوڕانەش دەبرد، لە شوێنە گشتیەکان بەر سێبەرەکەی دەکەون، هەمبەرت نەیدەویست زیان بەلۆلیتا بگەینێ و پەردەی کچێنی بریندار بکات، تەنها دەیەویست لە تەنیشتێوە چێژ وەرگرێ. لۆلیتا جیاواز، لە ئەکتەری [فیلمی ڕووم] لەلایەن، لەزیندانێکی بەهەشتدا زیندانی کرابوو، تەواوی هۆتیلەکانی جیهان لەگەڵ هەمبەرت دەگەڕێ، شوێنی گەشتیاری، کەناری دەریا، سینەما، بەڵام ئەفسوس لەدانپیانانێکدا، لۆلیتا بەهەمبەرتی باوکی دەڵێت، پەردەی کچێنی لەقوتابخانە لەدەست داوە، هەمبەرت تەنانەت بیریشی لەوە نەدەکردەوە، لەکۆتایدا، لۆلیتا دەبێتە دیلی ئەو ئەژدیها شەهوەت بازەیی کە وەکو خودا دەیپەرست.
لۆلیتا بەپلانێک لەگەڵ مامۆستایەک لەدەستی هەمبەرتی ئەژدیها هەڵدێت، چیتر هەوری ڕەش و بڵیسەی چەماخەی توڕەیی هەمبەرت دونیاپڕدەکات، سێ ساڵ دوری لە لۆلیتای ئازیزی، سێ ساڵ لەسەفەری بێکۆتا و لەنێو موسافیرخانەو ئۆتیلەکاندا، لەکۆتایدا، نامەیەکی لەلۆلیتاوە بۆدێت، داوای بڕێک هاوکاری لێ کردووە، کە گوایە دووگیانەو پێویستی بەنەشتەرگەریە. 
هەمبەرت لۆلیتا دەدۆزێتەوە، بەڵام هەرگیز و هەرگیز لەگەڵی نەگەڕایەوە، تەنها ناونیشانی ئەو کەسەی پێ دەدا کە پەریەکەی لێ ڕفاندووە، چونکە ئەو بڕیاڕی دابوو بچێتە مەکسیک، یاخود وڵاتەکانی ڕۆژهەڵات کە هاوسەرگیری لەگەڵ منداڵی نۆساڵانیشدا ڕێگە پێدراوە، بەڵام ئەو مامۆستا نەفرەتیە، سیلسیلەی بیرکردنەوەکانی بچڕاند، قەڵای خەونەکانی ڕوخاند.
چیرۆکەکە بەکوشتنی ئەوکەسەی تەواویی خەونەکانی هەمبەرتی سەرەو ژورکرد کۆتایی دێت، لەدوای ئەو کوشتنە هەمبەرت هەست بە پشویەکی ویژدانی درێژ دەکات، بڕیار ئەدا دژی هەموو ڕیسا مرۆیەکانی جیهان بوەستێتەوە، سواری ئۆتۆبێلەکەی دەبێت و بە سایدی پێچەوانەوە دەڕوات، لەگڵۆپی سور ڕانەدەوەستاو قومی لەوشەرابە ئەدا، لەسەردەمی منداڵیەوە لێی قەدەغەکرابوو، لەڕێگا خۆی دەکێشی بەچەند مانگایەکداو خۆی بەڕاکشاوی لەنزیکی ئامبوڵانسێک دەبێنێتەوە، هەمبەرت وەنەوز دەدات و جەستەی خاو دەبێتەوە، بەڵام دەنگێک هزری دەگەڕێنێتەوە بۆ نیو یادەوەریەکانی، ئەری دەنگێک دەنگی کیژۆڵەیەکی سیانزە ساڵان لەگەڵ دایکیدا بۆسەیری ڕوداوەکە هاتوون. 
لەکۆتایدا زۆر سوپاسی وەرگێڕ دەکەم، بۆ وەرگێڕانی ئەم بەرهەمە ناوازەیەو دەوڵەمەند کردنی کتێبخانەی کوردی. لەگەڵ خوێندنەوەی هەرپتێکدا، هەستم بەوە کردووە، وەرگێڕانی ئەم شاکارە، بەرهەمی سەدان شەونخونیە بە چاوانی پڕ فرمێسک و خوێنەوە.