دیلان هەردی
ئەو هۆکارانەی بوون بە هۆی دروستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیل

هەر کەسەو لە لای خۆیەوەو لە روانگەی نەتەوەیی یان لە روانگەی مەزهەبییەوە تاوتوێی کێشەی فەلەستین و ئیسڕائیل دەکاو هەر کامیان بۆ پاساوی بۆچوونی خۆی لە شوێنێکەوە مێژوو دەست پێ دەکاو دەیکا بە بەڵگە بۆ بۆچوونەکەی. بەڵام پێویستە بۆ تێگەیشتن لە کێشەی ئیسڕائیل و فەلەستین نە پشت بە هەزاران ساڵ پێش ببەستین، نە بە ئەمری واقع و نە بە لایەنی مەزهەبی. ئەو ناوچەیە لە شوێنێک هەڵکەوتووە کە زۆربەی ئایینەکان لەوێوە سەریان هەڵداوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین هەیە کێشەی ئایینی نیە، بەڵکوو کێشەی خاکە، کێشەی نەتەوەییە.

کەی ئەو کێشەیە سەریهەڵدا؟

ئەو کێشەیەی کە ئێستا پێی دەگەترێ کێشەی ئیسڕائیل و فەلەستین، لە دوای رووخانی ئیمپڕاتۆریی عوسمانییەوە بە روونی سەریهەڵداوە. لەبەر ئەەوی لە سەردەمی ئیمڕاتۆڕی عوسمانیدا کە دەسەڵاتی بەسەر ئەو ناوچەیەدا هەبوو، کێشەیەکی ئەوتۆ لە نێوان جولەکە و مەسوڵمان و مەسیحیدا لە فەلەستین بوونی نەبوو و هەموویان لە پلەی یەکەم خۆیان بە شارۆمەندی عوسمانی زانیوە و لە پلەی دووهەمیش بە فەلەستینی. خزمایەتییان پێکەوە دروست دەکرد و لە نێو کۆڵان و شەقام و شار و گوندەکان تێکەڵ بوون و تەنانەت لە جێژنە ئایینییەکان و لە پرسەکاندا پێکەوە بەشدار دەبوون و دوو بەرەکی لە نێوانیاندا نەبوو.

چلۆن فەلەستین بوو بە کێشەیەکی ناوخۆیی، هەرێمی و نێونەتەوەیی؟

یەکەم: رێفۆڕم و گۆڕانکاریی لە نێو ئیمپڕاتوری عوسمانیدا
جیهانی مۆدێڕن و نزیکایەتی عوسمانییەکان لە ئورووپا ساڵانێک بوو سوڵتانە عوسمانییەکانی لە بارەی داهاتووی ئەو ئیمپڕاتۆرییە نیگەران کردبوو. ئەوەش وایکرد کە دەست بۆ هەندێک رێفۆرم و گۆڕانکاریی ببەن. ئەو زنجیرە رێفۆرمە کە پێی دەگوترا تەنزیمات، کۆمەڵێک بە شی لەخۆ گرتبوو، وەکوو بیرۆکراسی ئیداری، رۆژنامەگەری، بەشداری هاوڵاتییان لە دەسەڵاتە هەێمییەکان، پەروەردە و خوێند و هتد. ئەوەش بوو بە هۆی گەشەیەکی بەهێز تا ئاستی تەقینەوە لە نێو چینی ناوەڕاستدا. هەر لەو ماوەیەدا، چەمکگەلێکی وەکوو رزگاری و ئازادی و یەکسانی هاتنە سەر زاری خەڵک. هەرچەندە ئیمپڕاتۆری هەوڵی زۆریدا شارۆمەندیی عوسمانی پێناسە بکاتەوە کە هەموو ئایین، نەتەوە، زارەوەو کولتوورە جیاوازەکان لە خۆ بگرێ، بەڵام ئەو ئامادەییەی نەبوو رووبەڕووی داواکارییە نوێیەکانی ژینگەی سیاسی و ژێئۆپۆلیتیکی لە حاڵی گۆڕان بداتەوە.

دووهەم: داگیرکاری رۆژئاوایی
لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە، وڵاتانی وەکوو بڕیتانیا و فەڕانسا بە شێوەی فەرمی هەوڵیاندا راستەوخۆ دەست بخەنە نێو کاروباری سیاسیی و ناوخۆیی ئیمپڕاتۆری عوسمانییەوە. ئەو دوو وڵاتە پشتیوانیان لە دانیشتوانی عەڕەب، مەسیحی و جوولەکەکان و پێکهاتەکانی دیکەی ئیمپڕاتۆری دەکردو بەڵێنیان پێ دەدان کە دەوڵەتی سەربەخۆیان بۆ دروست دەکەن. بۆ نموونە لە ماوەی شەڕی یەکەمی جیهانیدا کۆمیسیۆنێری بڕیتانی بە ناوی مەک ماهۆن بە نەهێنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ حوسێن بن عەلی حاکمی مەککە و مەدینە کردبوو و رێککەوتبوون کە ئەگەر عەڕەبەکان لە شەڕ لەگەڵ ئیمپڕاتۆردا، پشتیوانی بڕیتانییەکان بکەن لە دژی عوسمانییەکان، ئەوە لە بەرامبەردا پشتگیریی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی عەڕەبی بە رێبەرایەتیی هاشمییەکان دەکەن کە هەموو ناوچە عەڕەبییەکان بگرێتە خۆ بە فەلەستینیشەوە. دوابەدوای ئەوە شۆڕشی عەڕەبەکان بە رێبەرایەتیی حوسێن بن فەیسەل و لاورێنسی بریتانی (ناسراو بە لاورێنسی عەڕەبی) سەرکەوت و بڕیتانی بەشی زۆری ناوچە عەڕەبەکانی لە دەست ئیمپڕاتۆری عوسمانی هێنایە دەرەوە و خستییە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. بەڵام بڕیتانییەکان تەنیا بەڵێنیان بە عەڕەبەکان نەدابوو دەوڵەتیان بۆ دروست بکەن بەڵکوو بەڵێنیان بە جوولەکەکانیش دابوو. لە ساڵی ١٩١٧دا، وەزیری دەرەوەی بڕیتانیا، لۆرد ئارتور بالفۆڕ، بە فەرمی رایگەیاند کە پشتگیری لە دروستکردنی دەوڵەتێکی جوولەکە لە فەلەستین دەکەن. سێهەمین بەڵێنی رۆژئاواییەکانیش رێککەوتنی سایک پیکۆ بوو کە هەندێک هەرێمی دیکەی بە تەواوی لە ئیمپڕاتۆری عوسمانی دابڕی و بە ناوچە عەڕەبییەکانیە لکاند. لەو رێککەوتنەدا هیچ گرنگییەک بە دانیشتوانی کوردی ئەو ناوچانە نەدرا، لەبەر ئەوەی بەڵێنەکە بە عەڕەبەکان درابوو کە یارمەتیدەریان بوون لە دژی عوسمانییەکان. بەشی هەرە زۆری کوردەکان تا رووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی هەر لە بەرەی عوسمانییەکاندا بوون. لەوانەیە یەکێک لە هۆکارەکان ئەوە بووبێ کە هیچ گرنگییەک بە دانیشتوانی کوردی ئەو ناوچانە نەدراوە. دوای رێککەوتنی سایکس پیکۆ ناوچە عەڕەبییەکان بە سەر بڕیتانیا و فەڕانسادا دابەش کران، بەڵام بە پێی جاڕنامەی کۆمەڵەی نەتەوەکان نەدەبوایە لە ئێستادا سەربەخۆ بن، بە بیانووی ئەوەی ئامادەییان نییە. ناوچەکانی فەلەستین و ئۆردن و عێڕاق بوون بە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بڕیتانیا.
ساڵی ١٩٢١، بڕیتانیا هەرێمی ژێر دەسەڵاتی خۆی دووبارە دابەش کردەوە، رۆژهەڵاتی رووباری ئۆردنی کرد بە ئیماڕەتێک لە ژێر دەسەڵاتی برای فەیسەل بە ناوی عەبدوڵڵا. هەروەها بەشی رۆئاوای رووبارەکەش بوو بە هەرێمی فەلەستین لە ژێر دەسەڵاتی راستەوخۆی بڕیتانیا. ئەوە یەکەمجار بوو لە مێژوودا کە فەلەستین وەکوو پێکهاتەیەکی سیاسی دەستنیشان کرا. دوای شەڕی دووهەمی جیهانی کێشە لە نێوان عەڕەب و جوولەکەو هەروەها لە نێوان میلیشیا جوولەکەکان و ئەرتەشی بڕیتانیا لە فەلەستین رووی لە بەرزبوونەوە بوو تا ئەو رادەیەی بڕیتانایا رایگەیاند کە واز لە فەلەستین دێنێ و چارەنووسی ئەو هەرێمە بە کۆمەڵەی نەتەوەکان دەسپێرێ کە ئەویش لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ١٩٤٧، دەنگی لە سەر دابەشبوونی هەرێمی فەلەستین دا و بڕیار درا بەسەر دوو دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین و ئیسڕائیلدا دابەش بێ، بەڵام لە لایەن وڵاتانی عەڕەبییەوە بە توندی رەت کرایەوە. هەر دوابەدوای ئەوە گرژی و شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان جوولەکەو فەلەستینی بە شێوەیەکی خێرا بەرز بوویەوە. رۆژی ١٥ی مەی ١٩٤٨، بڕیتانیا بە تەواوی لە فەلەستین کشایەوە و رێبەرانی جوولەکە و زایۆنیست دەوڵەتی ئیسڕائیلیان راگەیاند.

سێهەم: زایۆنیسم
جوولەکەکان کۆنترین دیازپۆڕای مێژوویان هەیەو بە تەواوی جیهاندا بڵاو بوونەتەوە و بەردەوام لە شوێنی خۆیان دەرکراون. بزووتنەوە زایۆنیستییەکان هەمیشە هەوڵیان داوە شوێنێک بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی جوولەکە دەستنیشان بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. خاکی فەلەستین بۆ ئەوان لە هەر روویەکەوە گرنگترین شوێن بووە. بزووتنەوەی زایۆنیستی لە ساڵی ١٨٨٢وە بۆ یەکەمجار دەستیپێکرد و یەکەم شەپۆلی جوولەکە لە ئورووپاوە بەرەو فەلەستین کۆچیان کرد. ئەو کاتە فەلەستین بەشێک بوو لە ئیپڕاتۆری عوسمانی و پێکهاتەیەکی سیاسی نەبووەو جوولەکەکانیش بە مەبەستی سیاسی کۆچیان نەکردووە بۆ ئەوێ، بەڵکوو پێیانوابووە شوێنێکی پیرۆزە. زایۆنیزم بزووتنەوەیەکی نەتەوەییە و کۆمەڵگای ئایینی جوولەکەکان دەکا بە پێناسەی نەتەوەیی. بزووتنەوەی زایۆنیستی لە ژێر کاریگەریی بزووتنەوە نەتەوەییەکانی ئورووپا لە ماوەی سەدەی نۆزدەهەمدا سەریهەڵدا. رۆژنامەوانێکی جوولەکەی ئۆتریشی بە ناوی تێئۆدۆر هێرزل (Theodor Herzl)، کە دکتۆرای یاسای هەبووه، دێتە پاریس و وەکوو ڕۆژنامەوانی رۆژنامەیەکی ئوتریشی کار دەکا. لەو سەروبەندە دا لە لە ساڵی لە١٨٩٥ فەڕانسا کێشەیەک بە ناوی کێشەی دریفوز دروستبوو کە لەودا بە پێی پیلانێکی دەزگا سیخوڕییەکانی فەڕانسە گەورەترین ژەنەڕاڵی ئەرتەشی فەڕانسە کە جوولەکە بوو، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئاڵمان دادگایی کراو کۆمەڵگای فەڕانسی تا ئەمڕۆش بە سەر دوو بەرەدا دابەش کرد، بەرەی دژە جوولەکە و بەرەی لایەنگری جوولەکەکان. دوای ٤٠ ساڵ دەرکەوت کە دریفوز بێ تاوان بووە پیلانی دەزگای سیخوڕی فەڕانسە بووە لە دژی جوولەکەکان. لە ژێر کاریگەریی ئەو کێشەیەدا و هەست و سۆزی بۆ جوولەکەکان و دریفوز کە وەک خۆی جوولەکە بوو، هێرزل (رۆژنامەوانە ئوتریشیەکە) ردیکاڵتر دەبێ و دەچێتە ژێر کاریگەریی زایۆنیزم. ئەو کاتە جوولەکەکانی فەلەستین کە کەمینە بوون، هەستی زایۆنیستییان نەبوو و تەنیا خەریکی کاروباری ئایینی بوون. بەرە بەرە لەگەڵ هاتنی کۆچبەرە جوولەکە ئورووپییەکان، هەستی نەتەوایەتی لە نێویاندا دروست دەبوو، لەبەر ئەوەی زۆربەیان خوێندەوار و لە چینی ناوەڕاست بوون. ساڵی ١٩١٤و لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانی رێژەی دانیشتوانی جوولەکە بوو بە ٦٠ هەزار کەس کە ٣٦ هەزار کەسیان ئەوانە بوون کە لە وڵاتانی رۆژئاواوە هاتبوون. هەروەها رێژەی عەڕەبە فەلەستینییەکانیش لەو کاتەدا ٦٨٣ هەزار کەس بوو. هاتنی بە لێشاوی جوولەکە و کڕینی زەوی عەڕەبەکان بە نرخێکی زیاتر، دژایەتی جووتیار و هەروەها رۆشنبیرانی فەلەستینی لێکەوتەوەو راستەوخۆ بڕیتانیایان بەوە تۆمەتبار کرد کە دەستی لە پشت ناردنی کۆچبەرە جوولەکەکانە. ساڵی ١٩٢٠ سندووقی نەتەوەیی یەهوود دەستیکرد بە کڕینی رێژەیەکی یەکجار زۆر زەوی و زار لەو خاوەن زەویانە کە ون بوون و دیار نەبوو کێ خاوەنیانە. ئەوەش وایکرد کە لە زۆرێک لە ناوچەکان کە عەڕەبەکان ، خەڵک بە زۆر لە گوندەکان دەربکرێن و بە تەواوی ببن بە گوند و ناوچەی جوولەکەکان. بەرەو پێشچوونی ناوچەی جوولەکە نشین بەردەوام بوو تا گەیشتە ئەوبەری دیواری پیرۆزی جوولەکەکان لە بەیتولموقەدەس یان ئۆرشەلیم. تەنانەت کۆمەڵێک کۆمپانیا لە ئورووپا دروست کران کە ئەرکی کڕین زەوی و دۆزینەی پێشوەختەی کار بۆ جوولەکەکانیان گرتببوە ئەوستۆ. لەو ماوەدا چەندین شەڕی خوێناوی لە نێوان جوولەکە و عەڕەبەکان روویدا و لە هەردوو لا لێیان دەکوژرا.
ساڵی ٢٠٠٢، هەموو وڵاتانی عەڕەبی جگە لە لیبی، بۆ کۆتاییهنان بە کێشەی عەڕەب و ئیسڕائیل، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی کردەوە و پلانێکیان راگەیاند کە لەودا داوای کشانەوەی ئیسڕائیل بۆ سنوورەکانی پێش شەڕی شەش رۆژە لە ساڵی ١٩٦٧ و دروستکردنی دەوڵەتێکی فەلەستینی دەکا کە پێتەختەکەی بەیتولموقەدەس یان ئۆرشەلیم بێ. ئەو پلانە ساڵی ٢٠٠٧ دووبار لە لایەن ئەو وڵاتە عەڕەبییانەوە پەسند کرایەوە. ساڵی ٢٠٠٢ لە سەر پێشنیاری جۆرج بووش، سەرۆکی ئەمریکا، پلانێک لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکیەتیی ئورووپا، ئەمریکا و رووسیا پەسند کرا کە داوای دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستینی دەکا و چەندین قۆناغ لە خۆ دەگرێ. بەڵام ئەو پلانەش لە کردەوەدا بەرەوڕووی کێشە بوویەوە. لە نۆڤەمبەری ٢٠١٢وە لە سەر داوی مەحموود عەباس، سەرۆکی رێکخراوی فەتح، فەلەستین وەکوو ئەندامی چاودێر لە نەتەوەیەکگرتووەکان وەرگیراوە.

لە کۆتاییدا، چارەسەریی کێشەی فەلەستینییەکان و دەوڵەتی ئیسڕائیل لە تێپەڕینی کات، زەحمەتتر دەبێ، لە لایەکەوە، ئیسڕائیل بە بێ گوێدان بە بەیاننامە نێونەتەوەییەکان کە داوای راگرتنی شارۆچکە نوێیەکان لە سەر خاکی فەلەستینییەکان دەکا، لە هاتنە پێشەوە و دابەش کردنی ناوچە عەڕەبنشینەکان بەردەوامە، بە جۆرێک کە کاتی خۆی بیل کلینتۆن، سەرۆکی ئەمریکا وتی کە خالی فەلەستین وەکوو پەنیری هۆڵەندی کون کون بووە، کە لەودا فەلەستینییەکان دەبێ بۆ چوونە شار و گۆندەکانیان ناچارن بە چەندین کون و تۆنێل و وێزگەی سەربازیدا تێپەڕن. لە لایەکی دیکەوە، هەموو ئەو پلانانەی بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی فەلەستینی دەخرنە روو، هەموویان جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەوڵەتی فەلەستینی نابێ هێزی سەربازی چ لە زەوی و چ لە ئاسمانەوە هەبێ و دەبێ وڵاتێکی بێ چەک بێ. هەروەها دەستێوەردانی وڵاتانی وەکوو ئێران و تا ڕادەیەک تورکیاش کێشەکەی ئاڵۆزتر کردووە، چونکە ئەو دوو وڵاتە هەوڵ دەدەن کێشەی فەلەستین بە ئاقارێکی ئیدۆلۆژیکیدا ببەن و بیکەن بە شەڕی نێوان موسوڵمان و جوولەکە.
دوای بە دەسەڵات گەیشتنی هیتلەر لە ئاڵمان لە ساڵی ١٩٣٣دا و ژێنوسایدی جوولەکەکان لە لایەن نازییەکانەوە، رێژەی کۆچکردن بەرەرو فەلەستین خێراییەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی. لە لایەکی دیکەوە عەڕەبە فەلەستینییەکان کەوتنە هەوڵی خۆ رێکخستن لە چوارچێوەی رێکخراوی سیاسی و نیزامیدا، بەڵام بە شێوەیەکی لاواز. لەگەڵ ئەوەشدا کە جوولەکەکان لە رووی چەکدارەوە ژمارەیان لە فەلەستینییەکان کەمتر بوو، باشتر راهێنرابوون و چەکی باشتریان هەبوو. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی تا مانگی ئاڤریلی ساڵی ١٩٤٨، تەواوی ئەو ناوچانە بهێننە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان کە لە پلانی پێشووی کۆمەڵی نەتەوەکان دیاری کرابوو. دوای ئەوە، جوولەکەکان بەوەشەوە نەوەستان و کەوتنە حاڵەتی هێرشبردن و تەواوی سنوورەکانیان تێەڕ کرد و دەوڵەتیان راگەیاند. دوای راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، فەلەستینییەکان لە خەبات بۆ وەدەستهێنانەوەی خاکەکەیان بەردەوام بوون بەڵام یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە خاکەکەیان بە سەر چەندین ناوچەدا دابەش بووە کە لە سەر زەوی لێک دوورن و لە نێوانیاندا جوولەکە هەن و لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ئیسڕائیل دان.

شەڕی شەش رۆژە لە ساڵی ١٩٦٧
ساڵی ١٩٦٧، ئیسڕائیل پەیوەست بوو بە بڕیتانیا و فەڕانسا لە دژی میسر بۆ پێشگرتن لە بە نەتەوەییکردنی کاناڵی سوێز لە لایەن حکوومەتی میسرەوە کە پێشتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی بڕیتانیا و فەڕانسا دابوو، هەروەها بۆ پێشگرتن لە هێرشی چەکدارانی فەلەستینی کە لە غەزەوە هێرشیان دەکردە سەر ئیسڕاێیل. لەو شەڕەدا ئیسڕائیل توانی بچێتە نێو خاکی چەندین وڵاتی عەڕەبی و توانی لە شەش رۆژدا سەحرای سینا وغەزەی ژێر کۆنتڕۆڵی میسر، گوڵان یان جەولانی سووریا و هەروەها رۆژهەڵاتی شاری بەیتولموقەدەس یان ئۆرشەلیم و رۆژئاوای رووباری ئوردن کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئوردن دابوون، بیانهێنێتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. لەو شەڕەدا، هەموو وڵاتانی عەڕەبی وەکوو، سعودی، عێڕاق، مەراکش، ئەلجەزایر، سودان، تونس، کوێت و لیبی شەڕیان لە دژی ئیسڕائیل راگەیاند و هێزیان رەوانەی شەڕ کرد، بەڵام لەو شەش رۆژەدا هەموویان شکستیان خوارد. دوای ئەو شەڕە ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە گۆڕانکاریی بەسەردا هات و جگە لە سەحرای سینا وغەزە کە لە ژێر گوشاری ئەمریکا و سۆڤیەت ئیسڕائیل لێیان کشایەوە، لە شوێنەکانی دیکە کە کۆنتڕۆڵی کردبوون، دامودەزگای نیزامی لێ دامەزراندن و تا ئێستاش لەوێیە.

رێکخراوی بزووتنەوەی ئازادیخوازی فەلەستین
ساڵی ١٩٦٤ لە لایەن یەکیەتیی وڵاتانی عەڕەبەوە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی هەستی نەتەوایەتی فەلەستینییەکان دامەزرا. شکستی وڵاتانی عەڕەب لە شەڕی شەش رۆژەدا، لاوەکان چالاکانی فەلەستینی تا رادەیەک لە وڵاتانی عەڕەبی دوور کردەوە و هەوڵیان دەدا ئەو بزووتنەوەیە لە وڵاتانی عەڕەبی دوور رابگرن و سەربەخۆتری بکەن. بزووتنەوەی ئازادیخوازی فەلەستین لە چەندین رێکخراو بە ئایدۆلۆژیای جیاوازەوە پێکهاتبوو. سەرۆکی ئەوە بزووتنەوەیە یاسر عەرەفات بوو کە لە رێکخراوی فەتح بوو و تا مردنی لە ساڵی ٢٠٠٤ سەرۆکی بزووتنەوەی ئازادیخوازی فەلەستین بوو. هەتا کۆتایی ساڵەکانی ١٩٦٠ بزووتنەوەکە چالاکییەکانی لە ئوردنەوە لە دژی ئیسڕائیل ئەنجام دەدان، بەڵام تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەرتەشی ئۆردن لە ساڵی ١٩٧٠ و ١٩٧١ وایکرد کە لەوێ دەر بکرێ و بچێتە لوبنان. لە شەڕی ناوخۆی لوبنان ١٩٧٥، بزووتنەوەی ئازادیخوازی فەلەستین بێ لایەنی خۆی نەپاراست و بوو بە لایەنێکی شەڕەکە. دوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان لە ساڵی ١٩٨٢، بزووتنەوەی ئازادیخوازی لەوێش دەرکرا و ناچار بوو بچێتە وڵاتی توونس. ساڵی ١٩٨٧ دانیشوانی عەڕەبی کەرتی رۆژئاواو کەرتی غەزە لە دژی ئیسڕائیل راپەڕین کە بە ئینتفازەی یەکەم ناسراوە و بوو بە کوژرانی زیاتر لە هەزار کەس کە ٢٠٠ کەسیان لە تەمەنی ژێر ١٦ ساڵ بوون. ئەو راپەڕینە خۆڕسک بوو و پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی فەلەستین لە توونسەوە نەبوو. ساڵی ١٩٩٣ رێککەوتنێک لە ئۆسلۆی نۆروێژ لە نێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی ئازادیخوایی فەلەستین بە رێبەرایەتیی فەتح کرا، هەرچەندە بە جدی کاری لە سەر نەکراو لە لاایەن حەماسەوە دژایەتی دەکرا، بەڵام ساڵی ١٩٩٤، بزووتنەوەکە لە هەندێک ناوچە دەسەڵاتێکی خۆ بەڕێوەبەری دامەزراند. دووهەمین راپەڕین لە ساڵی ٢٠٠٠ روویداو کوژراوی زۆر زیاتر لە راپەڕینی یەکەمی لێکەوتەوە.